هەمبارەکانی پاشەکەوتکردنی ئاو چییە و ناسینی جۆرەکانی
هەمبارەکانی ئاو لە کۆنەوە بۆ پاشەکەوتکردنی ئاو ئاوڕیان لێ دراوەتەوە. جۆرەکانی هەمباری دابینکردنی ئاو بۆ بوارە جیاوازەکان لەوانە ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ، ئاگرکوژاندنەوە باسیان لێ کراوە. هەلبژاردنی جۆرەی هەمباری پاشەکەوتی ئاو و دەستنیشانکردنی کەرەستەی سەرەکیی باش بۆ دروستکردنی هەمباری ئاو بە گوێرەی کارامەیی و داڕشتەی گشتیی هەمباری ئاوی خواردنەوە زۆر گرنگە. بە گوێرەی گرنگایەتیی تەندروستی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە، هەڵبژاردنی دروستی هەمبارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی وڵاتانی لە دۆخی گەشەکردندا یارمەتیدەرە.
جۆرەکانی هەمبار
1) هەمباری چیمەنتۆیی: هەمبارە چیمەنتۆییەکان یەکێک لە جۆرەکانی هەمباری پاشەکەوتی ئاوە کە لە کۆنەوە کەڵکیان لێ وەرگیراوە. ئەم هەمبارانە کیشەی زۆر گەورەی درزتێکەوتن و دزەی ئاوی ناوەوەیان هەیە. هەروەها لە کاتی بوومەلەرزە ئەگەری خەساردیتنیان زۆرە. لە ڕووی ئابووریشەوە کڕین و دانانیان بەراورد بە هەمباری پلاستیکی گونجاو نییە.
2) هەمباری ڕیشاڵی شووشە: هەمبارەکانی ڕیشاڵی شووشە جۆرێکی دیکە لە هەمباری قایم و دەوامداری دژە ژەنگ و داخورانن. خۆڕاگرییان هەمبەر گەرما لە دیکەی سوودمەنییەکانیانە.
3) هەمباری پۆڵایی جۆشدراو: ئەم جۆرە هەمبارانە زۆر قایم و دەوامدارن. لە کانزای پۆڵای دژە ژەنگە و بۆ بواری پیشەسازی کەڵکیان لێ وەردەگرن.