سیستم تهویه

سیستەمی گۆڕینی هەوا

هۆکارێکی زۆر گرنگ بۆ پاشەکەوتکردنی تەندروست و درێژخایەنی دانەوێڵەکانن
لە ڕێگای سیستەمەکانی هەواگۆڕینەوە کۆی بەرهەمە پاشەکەوتکراوەکان لە سایلۆدا بە شێوازێکی یەکسان باوەشێن دەکرێن و هەوایان نوێ دەکرێتەوە. هەوا لە ڕێگای پانکەکانی هەواگۆڕینەوە ڕاکێشی ناوەوەی سایلۆ دەکرێت و لە ڕێگای کەناڵەکانی هەواگۆڕین لە بنمیچ و ئەگزۆزە بەکارهێنراوەکان لە بنمیچدا بەتاڵ دەکرێن.

پانکەکانی هەواگۆڕینەوە

پەیوەست بە بارستایی، تیرەکی سایلۆ و هەروەها شوێنی پرۆژە، توانایی و ژمارەی پانکەکانی هەواگۆڕینەوە جیاوازە.
  • بە مەبەستی پاراستنی دانەوێڵەی کۆگاکراو لە گەرما و شێ و تەڕیی زۆر لە پانکەکانی هەواگۆڕینەوە کەڵک وەردەگیردرێت.
  • کەرەستەی وەرەقەکان گاڵوانیزە و پێکهاتەیان جەڕبەستییە.
  • پەیوەست بە جۆری سایلۆ (بن تەخت یا بن قووچەکی) جۆری پانکەی بەکارهاتوو دەگۆڕێت.

تۆڕی بنەوەی بناغە

لە سایلۆ بن تەختەکاندا، بە مەبەستی سووڕانی هەوا بە سەر فۆنداسیۆندا، تۆڕی هەواگۆڕین دادەنرێت. پەیوەست بە جۆری بەرهەمی پاشەکەوتکراوی پاودەری یان دانەوێڵە، قەبارەی جیاواز بۆ کونەکان هەڵدەبژردرێت.

هەواگۆڕی بنمیچ

بە مەبەستی دەربازکردنی هەوای ناوەوەی سایلۆ دەرچەکانی هەواگۆڕیی بنمیچ دانراون.

ئەگزۆزی پانکە

بە مەبەستی دەربازکردنی خێرای هەوای نێوان دانەوێڵەکان و بنمیچ کە هەڵگری شێ و پلەی گەرمایی زۆرترە، پانکە بەکار دەهێنرێت. توانای پانکە پەیوەست بە ژمارەی پانکە و تیرەی سایلۆ جیاوازە.

هیچ پرسیارێکت هەیە؟
پەیوەندیمان پێوەبکە

982144736257+

×