ڕاژەکانی دامەزراندن و خستنەگەڕ
گرووپی پیشەسازیی تەجهیزئاوەران بە پێی ئەزموونی چەندین ساڵە و ئاشنایەتی پسپۆڕانە لە گەڵ هەموو جۆرەکانی سایلۆی پاشەکەوتکردندا ئامادەیی خۆی بۆ دامەزراندن و وەگەڕخستنی کۆگاکانی پاشەکەوتکردنی دانەوێڵەی هاوشێوەی نموونەکانی کۆی بەرهەمهێنەرانی سایلۆ لە تەواوی جیهاندا بە شێوازی کلیل ئامادە و تەواو پسپۆڕانە و لە ڕیگای چەندین لێژنەی شارەزا و پرۆفیشناڵ تێکڕای کەلوپەل و ئامێرە پەیوەندیدارەکان ڕادەگەیێنێت. جێی ئاماژەیە کە لێژنە تەکنیکیەکانی تەجهیزئاوەران ئامادەیی هەموو جۆرە ڕاسپیردراویەکن بۆ وڵاتانی دەرەوە.بۆچی ئێمە؟
کەڵکوەرگرتن لە کەرەستەی سەرەتایی باش و دروستکردنی سەرجەم پارچە بەرهەمهێنراوەکان بە شێوازی پسپۆڕانە لە لایەن گرووپی پیشەسازیی تەجهیزئاوەران ئەم دەرفەتەی بۆ ئێمە ڕەخساندووە تاکوو سەرجەم مەکینەکانی دروستکراوی ئەم کۆمپانیایە بۆ ماوەی سێ ساڵ گەرەنتی بکەین، هەروەها هەڵبژاردنی کەرەستەی سەرەتایی گونجاو لە گەڵ ڕادەی گوشاری پەیوەندیدار و دۆخی شوێنگەیی تایبەت بە هەر پرۆژەیەک بە لەبەرچاو گرتنی پێداویستیی خاوەنکار لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی ئەم کۆمپانیایەیە. بەرهەمهێنان لە ڕادە و قەوارە تایبەتیەکاندا، جۆرەکانی ئامێر و سایلۆکان بە گوێرەی فەزای بەردەست تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم گرووپە پیشەسازیەیە. جێی ئاماژەیە کە ئاسانیی لە بەردەستبوونی پەکێجی تەواوی ئامێر و مەکینەکانی ئەم کۆمپانیا و دروستکردن و چاککردنەوە و ڕادەستکردنی نەک تەنیا ئامێر و مەکینەکان بەڵکوو سەرجەم پارچە و یەدەگە بەرهەمهێنراوەکانی کارگەکانی سانا کردووە. کۆمپانیای تەجهیزئاوەران لە پێناو تەواوکردنی پرۆسەی وەبەرهێنان، دەستی داوەتە تەیارکردنی کارگەی بە دەزگا و ئامێرە پێشکەوتووەکانی وەک دەزگای بڕشتی لەیزەریی کانزاکان، توڕنەی CNC، فرێزی CNC، ئامێری سپارک، ئامێری سەنگ تەخت و سەنگ تەوەر، ئامێری نۆرد، ئامێری ڕۆڵفۆرم و هتد، و دروستکرنی تەواوی پارچەکان بە دەزگای پێشکەتوو ئەنجام دەدرێت و کۆی کاروباری کانزا داڕشتن، لەمەکینەدان، ئاوکاری و ڕەقکاری بە چاودێریی پسپۆڕانی کۆمپانیا ئەنجام دەدرێت.
ڕاژە خولیەکان
سەردانکردنی خولی لە پرۆژەکانی کۆمپانیای تەجهیزئاوەران پاش کۆتاییهاتنی خولی گەرەنتیش هەر درێژەی دەبێت. تیمی تەکنیکی ئەم کۆمپانیایە کۆی پرۆژەکانی پاشەکەوتکردن و ڕاگواستنی دانەوێڵە بە شێوازی بەردەوام تاوتوێ دەکەن و بە شێوازێکی تەواو پسپۆڕانە ڕاژەی پێویستی سایلۆکانی پاشەکەوتی دانەوێڵە و کەرەستە پێوەندیدارەکان ئەنجام دەدەن.
پارچە یەدەگەکان
گەمارۆی وڵات و کێشەکانی هاوردەکردنی پارچەی یەدەگی کارگەکان بوەتە هۆکارێک کە زۆربەی کارگەکان بە هۆی نەبوونی و پەککەوتنی پارچەی ئامێرەکانیان لە ڕەوتی ئاسایی وەبەرهێنان وەدوا کەوتوون لەم ڕووەوە گرووپی پیشەسازیی تەجهیزئاوەران بە پێی ئەو ئیمکاناتەی کە دابینی کردووە، توانای بەرهەمهێنانی سەرچەم پارچە و یەدەگی پێویستی کارگەکان چ لە بەشی کشتوکاڵ و چ لە پیشەسازییەکانی دیکەدا، هەیە. تەنیا پێویستە کە نموونەیەک لە پارچەی مەبەست بۆ کۆمپانیا هەناردە بکرێت تاکوو بە ڕێکوپێکی هاوشێوەی نموونەی سەرەتایی دیزاین، بەرهەمهێنان و ڕادەستی خاوەنکاری بکرێت.
بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە زنجیری تایبەتی کانوایرە زنجیرییەکان بە شێوەی تەواو پسپۆڕانە بە هەنگاو و تۆناژی جیاواز بە تەواوەتی لە کۆمپانیای تەجهیزئاوەرداندا بەرهەم دێت. هەروەها لە ئەگەری نەبوونی کەرەستەیێکی سەرەتایی پێویست لە بازاڕدا ئەم کۆمپانیا ئامادەیی خۆی بۆ داڕشتنی هەموو جۆرەکانی کانزا، چودەن یان مەفرەق (خۆڵەمێشی، داکتیل) هەروەها دروستکردنی هەموو جۆرە قاڵبێکی تێکردنی کەرەستەی پلاستیکی، قاڵبی وەرەقی پۆڵایی، ڕەقکاری و ئاوکاریی هەموو کانزایەک بە چاودێریی کارناسانی کۆمپانیا ڕادەگەیێنێت. وێڕای ئەوەی کە سەرجەم پارچە دروستکراوەکانی تەجهیزئاوەران خاوەنی بڕوانامەی تاقیکاریی پتەوەی و سفتی و پەستانڕاگریی کۆمپانیای ئازموونە فوولادن و هەروەها کۆی پارچە بەرهەمهاتووەکان گەرەنتیی تەجهیزئاوەرانیان هەیە.