ڕاگوێزەری پێنۆماتیکی دانەوێڵەکان (بڵۆڤەر)
بۆ گواستنەوەی بەرهەم بە شێوازی ئاسۆیی و ئەستوونی و ڕووبەری لێژ و نشێو بەکار دەهێنرێت
کۆمپانیای تەجهیزئاوەران بە داهێنانی دەزگای ڕاگوێزەری پێنۆماتیک ڕیکارێکی نوێی بۆ بەتاڵکردن و جێبەجێکردنی دانەوێڵەکان بە کارامەییەکی زۆر باش، ڕەوانەی بازاڕ کردووە. ئەم دەزگا بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکان بە شێوازی ئاسۆیی و ئەستوونی و ڕووبەری لێژ و نشێو بەکار دەهێنرێت. لە سیستەمی بڵۆڤەردا سنوورداربوونی گواستنەوەی بەرهەم بە شێوازی چەماوە و بەرزایی هەڵگیراوە و لە کاتی گواستنەوەدا دەتوانرێت دانەوێڵەکان بە ئاسانی بە ئاراستەی درێژی و پانی لێژ و نشێوداردا بۆ بەرزایی ڕێگەپێدراو بگوازرێتەوە.
ئامێری بڵۆڤەر بە شێوازێک داڕێژراوە کە بە ئاسانی لە سەر شاسییەکی جیاواز دادەنرێت و بە شێوەی گەڕۆک لە پرۆژە جیاوازەکاند کەڵکی لێ دەبینن. جێگای شۆڤڵی کارەبایی لە سەر شاسی بۆ گواستنەوەی باری بارهەڵگر بۆ ناوەوەی هاپێر دانراوە. لەم ئامێرەدا تایبەتمەندیی بەکارهێنانی ماتۆڕی دیزڵ بۆ ئەو شوێنانەی کە بە تۆڕی کارەباوە نەبەستراونەتەوە ، ڕەچاو کراوە.
سوودمەندییەکانی ئەم ئامێرە بریتین لە:
- گواستنەوەی دانەوێڵەکان بە شێوازی ئاسۆیی و ئەستوونی و لێژ
- دێرانەی ئامێر لە 20 بۆ 30 تۆن لە کاتژمێرێکدا
- ڕێژەی کەمی داڕزانی ئامێر
- بەرزایی بەتاڵکردن لە 5 بۆ 18 مەتر
- ئاسانی لە گواستنەوە و جێبەجێکردندا
- توانای دامەزران بە شێوەی ڕاوەستاو و گەڕۆک
- توانای بەتاڵکردنی دانەوێڵەکان بە شۆڤڵی کارەبایی
- کارامەیی بەرزی ئامێڕ بۆ بارکردنی سوولە و سایلۆ
- تایبەتمەندیی بەکارهێنانی ماتۆڕی دیزڵ بۆ ئەو شوێنانەی کە بە تۆڕی کارەباوە نەبەستراونەتەوە
- بێسنووریی گواستنەوەی دانەوێڵەکان بۆ ڕووبەرە چەماوەکان یان شوێنە زۆر بەرزەکان
- ڕەچاوی بنەما تەندروستییەکان بە ئامانجی پڕکردنی سوولەکان بێ پێویستکردنی چوونەژوورەوەی لۆری بۆ ناوەوی سوولەکان
شێوازی ئیشکردنی ئامێر:
- جێگیرکردنی ئامێر لە شوێنی مەبەست و قایمکردنی تایەکان
- بەستنەوەی کۆپلینگی سۆندەی بەتاڵکردن بە شوێنی مەبەست بۆ بەتاڵکردن
- گرێدانی کێبڵی کارەبای 3 فاز بە تۆڕی کارەبای شاری
- هەڵکردنی ئامێڕ (هێزی گواستنەوەی کەرەستەکان لە ڕێگای کۆمپریسۆری کەرەستەکانەوە دابین دەکرێت.)
- تێکردنی دانەوێڵەکان بۆ ناوەوەی هاپێری ئامێر لە ڕێگای کۆمپریسۆر یان شۆڤڵی کارەبایی دانراو لە سەر شاسی