نوار نقاله های زنجیری

شریتی راگوێزەرە زنجیرییەکان
(کانوایری زنجیری Chain Conveyor)

بۆ باروەرگرتن و بەتاڵکردنی دانەوێڵەکان لە سایلۆدا بە شێوازی ئاسۆیی و لێژ کەڵکیان لێ دەگیردرێت
شریتی ڕاگوێزەرە زنجیرییەکان پارچەیەک لە ئامرازەکانی گواستنەوەن کە بە مەبەستی باروەرگرتن و بەتاڵکردنی باری دانەوێڵەکان لە سایلۆدا بە شێوازی ئاسۆیی و لێژ کەڵکیان لێ دەگیرێت. کەمترین دێڕانەی گواستنەوەی بەروبووم بە بێ زیان گەیاندن بە بەروبوومەکان و بە شێوازی ئابووری 20 تۆن لە کاتژمێر و لانی زۆریشی 250 تۆن لە کاتژمێردایە.
وەرەقەکان لە پۆڵای گاڵوانیزە و جەربەستکراون و بە سێ بەشی سەر، بن و لاشە دابەش دەبن. بەشی سەر و بنی ئامێر بە شێوازی ئامادە و مۆنتاژکراوە و پاش تاقیکاریی کۆنتڕۆڵ کوالیتی و پەسندنامەی پتەوبوونی پێویست، هەناردە دەکرێت تاکوو لە قوناغی دامەزراندندا کەمترین کاتی پێویست بێت. پێکهاتەکەی بە تەواوی جەربەستکراوە کە دەبێتە هۆی ئاسانی لە دامەزراندندا. ئەم بەرهەمە بە پێی درێژی و دێرانە، پەیوەست بە جۆری پرۆژە، تیرە و بارستایی سایلۆ و پێداویستیی کڕیار بە شێوازێکی پسپۆڕانە دیزاین و بەرهەم دەهێنرێت. سەرجەم زنجیری کانوایرەکان بە شێوازی تایبەتی بە سێ جۆر زنجیری جیاواز لە قەبارەکانی 75، 100 ، 125دان کە لە لایەن گرووپی تەجهیزئاوەران بەرهەم دێت و بە هیچ شێوازێک لە پرۆژەکاندا کەڵک لە زنجیری پێشتر ئامادەکراو ناگیرێت.

• وەرەقەکان بە تەواوی گاڵوانیزە و جەربەستکراون.
• بووش و پینەکان لە پۆڵای سەختکاری کراون.
• وەرەقی بنمیچ لێژیی تێدایە بۆ پێشگیری لە کۆبوونەوەی باران.
• لە تفلۆنی دژە سووان بۆ سەرباڵەکانی زنجیر کەڵک وەرگیراوە.
• چەرخی زنجیر لە چەشنی پۆڵای ck45 و سەختکاری کراوە.
• کەڵکوەرگرتن لەو بۆڵبرینگ و یاتاقانانەی کە دەستخستنیان ئاسانە (دەستگە یشتنی ئاسان بەو بۆڵبرینگانە لە شارەکاندا)
• دەرچەکانی چاودێری دەرفەتی سەردان و پشکنین لە دۆخی پێویستدا دابین دەکەن و دەبنە هۆی ئاسانی لە کاتی چاککردنەوە و ڕاگرتندا.

هیچ پرسیارێکت هەیە؟
پەیوەندیمان پێوەبکە

982144736257+

×