سایلۆ تایبەتییەکانی تڵپی سۆیا
گەرەنتی دە ساڵەی لاشەی سایلۆکان، گەرەنتی سێ ساڵەی کۆی کەلوپەل و مەکینەکان و گەرەنتی گۆڕینی مەکینەکان و سەردانی خولی (بە مەبەستی چاودێریکردنی کارامەیی مەکینەکان) لە بنەماکانی کاری کۆمپانیای تەجهیزئاوەرانە...
سایلۆ تایبەتییەکانی تڵپی سۆیا
هەبوونی سیستەمی تایبەتی بەتاڵکردنی سۆیا
شێوازی کۆگاکردنی سایلۆیی تڵپی سۆیا هەموو کات جێی مشتومڕ و ڕەخنە و تاوتوێکردنی چاڵاکوانانی پیشەسازیی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەل و پەلەوەر و گیاندارە ئاوییەکان بووە. بەتاڵکردنی پڕ لە کێشەی ئەم بەرهەمە بووەتە هۆکارێک کە زۆربەی چالاکانی ئەم پیشەسازیە، لە کۆگاکردنی سۆیا لە سایلۆدا پاشگەز ببنەوە. هەندێ لە کۆمپانیاکان بۆ بەتاڵکردنی ئەم بەرهەمە لە بارداگری لەرزۆک کەڵکیان وەرگرتووە کە لەرەکەی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە لاشەی سایلۆ و کەڵەکەبوونی بەرهەم لە بەشی سەرەوەی هەمباردا (ئاخنین و چڕبوونەوە)
دەفرایەتی لە 2
تۆن
پێدانی ڕێکاری تایبەت و بێوێنە لە پێکهاتەی سایلۆ و سیستەمی بەتاڵکردندا
تا 500
تۆن
بەرهەمهێنانی سایلۆکانی تایبەت بە بەتاڵکردنی سۆیا، تێکڕای ئامیڕ و تفاقە پێوەندیدارەکانی
ڕاژەکانی سایلۆکانی تەجهیزئاوەران

کەرەستەی سەرەتایی تایبەتی
دەستنیشانکردنی کەرەستەی سەرەتایی گونجاو لە گەڵ گوشار و دۆخی شوێنگەیی هەر پرۆژەیەکدا

گەرەنتی سێ ساڵە
گەرەنتی مەکینەکانی بەرهەمهێنان بە هۆی بەکارهێنانی کەرەستەی سەرەتایی خوازراو

ڕاژە خولییەکان
سەردانکردنی خولی لە ئامێر و پارچەکان پاش کۆتاییهاتنی خولی گەرەنتی
پێش داواکردنی سایلۆ تایبەتییەکانی تڵپی سۆیا بخوێننەوە...
بە هۆی کێشەداربوونی بەتاڵکردن لە سایلۆکانی سۆیادا، کەڵکوەرگرتن لە سایلۆی خوارەوەی سەد تۆن پێشنیار دەکرێت. لە هەمبارکردنی سۆیادا پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکرێت: سوودوەرگرتن لە گۆشەی قووچەکی 60 پلە و سەرووتر، کەڵکوەرگرتن لە جەڕبەستی تایبەت لە بەشی قووچەکی سایلۆدا، بەکارهێنانی سیستەمی بەتاڵکردنی تایبەت، سیستەمی بەتاڵکردنی سۆیای کۆمپانیای تەجهیزئاوەران خاوەنی 2 تەوەرە بە پەڕەی تایبەتەوە کە بە ئاراستەی پێچەوانەی یەک دەسووڕێنەوە.