بیمهسایلۆ بن قووچەکیەکان

گەرەنتی دە ساڵەی لاشەی سایلۆکان، گەرەنتی سێ ساڵەی کۆی کەلوپەل و مەکینەکان و گەرەنتی گۆڕینی مەکینەکان و سەردانی خولی (بە مەبەستی چاودێریکردنی کارامەیی مەکینەکان) لە بنەماکانی کاری کۆمپانیای تەجهیزئاوەرانە...
سیلو کف مخروطی

سایلۆ بن قووچەکیەکان

بە مەبەستی بەتاڵکردنی خێرا و ئاسان و دەسگرتن بە کات و وزەوە
سەرجەم چەشنەکانی دانەوێڵە لەوانە: گەنم، گەنمەشامی، سۆیا، جۆ، دانی خڕۆکە (پڵەت)، دانی مش، برنج، دانەوێڵەکان و کۆی ئەو ماددانەی کە بە شێوازی گرانۆلین، لەبارن بۆ پاشەکەوتکردن لەم جۆرە سایلۆیانەدا. لە گرنگترین سوودمەندییەکانی سایلۆ بن قووچەکییەکان دەتوایین ئاماژە بە بەتاڵکردنی دانەوێڵە بە پێی نۆرەی کۆکردنەوە و پاشەکەوتکردن بکەین، کە ئیدی پێویست بە چاودێریی و تاوتوێی هەمبار ناکات.
له 5 مەتری سێجا
جیاوازیی سایلۆ بن تەختەکان و بن قووچەکییەکان لە هەبوونی قووچەکی بەتاڵکردندایە
تا 1000 مەتری سێجا
وەرەقەکان گاڵوانیزە و جۆری وەرەقەکان بە شێوازی جەڕبەست و دەڕابەیی

ڕاژەکانی سایلۆکانی تەجهیزئاوەران

image

کەرەستەی سەرەتایی تایبەتی

دەستنیشانکردنی کەرەستەی سەرەتایی گونجاو لە گەڵ گوشار و دۆخی شوێنگەیی هەر پرۆژەیەکدا

image

گەرەنتی سێ ساڵە

گەرەنتی مەکینەکانی بەرهەمهێنان بە هۆی بەکارهێنانی کەرەستەی سەرەتایی خوازراو

image

ڕاژە خولییەکان

سەردانکردنی خولی لە ئامێر و پارچەکان پاش کۆتاییهاتنی خولی گەرەنتی

پێش داواکردنی سایلۆ بن قووچەکیەکان بخوێننەوە...

وەرەق و کەرەستە سەرەتاییە بەکارهێنراوەکان لە سایلۆکانی جۆری گاڵوانیزەدا، جەڕبەست و دەڕابەیین. بەراورد و تاوتوێ پێکهاتەییەکان لە داڕشتن و دروستکردنی سایلۆ لە ستانداردەکانی ANSI_ASAE EP 4332033 ، EUROCODE EN 1991 وەرگیراوە و هەروەها خێرایی با km/hr145، گوشاری سەر بن‌میچ (کێشی نەگۆڕی بن‌میچ + گوشاری قورسایی بەفر) kg/m2 150 ، چڕێتی بەرهەمە پاشەکەوتکراوەکان و هەڵسەنگاندنی دیکەی تێدا ڕەچاو کراوە. پێداویستیی کڕیاران لە ڕێگای بەردەست خستنی ژمارەیەکی زۆر لە قەبارە و تایبەتمەندییەکان لە 5 مەتری سێجاوە تاکوو 1000 مەتری سێجا دابین کراوە. ڕادەی لێژی و لاریی قووچەک بە گوێرەی خێرایی جووڵە و داخزانی بەرهەمی ناوەوەی سایلۆ دیاری دەکرێت و بە جۆرەکانی لێژیی 45 و 60 پلە دەتوانێت بگۆڕێت. کوالیتی وەرەقەکان لە چەشنی گاڵوانیزەیە. بە دانانی پلەی جیاواز بۆ قووچەکەکان، ژمارەی جۆری بەرهەمەکانی لەبار بۆ هەڵگرتن ڕوو لە زیادبوون دەکات. بۆ بەتاڵکردنی گەنم، گەنمەشامی، جۆ و ... لە گۆشەی 45 پلە کەڵک وەردەگیردرێت و بۆ بەروبوومە ڕۆنییەکان لەوانە سۆیا و... قووچەکی 60 پلە بە کار دەهێنرێت.

×