بیمهسایلۆ بن تەختەکان

گەرەنتی دە ساڵەی لاشەی سایلۆکان، گەرەنتی سێ ساڵەی کۆی کەلوپەل و مەکینەکان و گەرەنتی گۆڕینی مەکینەکان و سەردانی خولی (بە مەبەستی چاودێریکردنی کارامەیی مەکینەکان) لە بنەماکانی کاری کۆمپانیای تەجهیزئاوەرانە...
سیلو کف صاف

سایلۆ بن تەختەکان

پاشەکەوتکردنی دانەوێڵەکان لە قەبارەی جۆراوجۆر بە پێی داواکاریی خاوەنکار
مۆدیلی فرەچەشن و گونجاوێتی زۆری سایلۆکانی کۆمپانیای تەجهیزئاوەران، بواری پاشەکەوتکردنی درێژخایەنی لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکانی وەک: کارگەکانی ئارد، کارگەکانی ئالیک و خۆراکی ئاژەڵ و پەلەوەر، پەلەوەرخانە و ئاژەڵدارییەکان، کارگەکانی سپیات، بەندەرەکان، کارگەکانی بەرهەمهێنانی مەعکەرۆنی، وەبەرهێنانی پیشەسازیانەی نان، پاشەکەوتکردنی کەرەستە سەرەتاییەکانی پیشەسازیی پلاستیک و … دابین کردووە.
له 200 مەتری سێجا
پاشەکەوتکردنی بەکۆی دانەوێڵەکان بە بارستایی زۆر لە ڕێگای سایلۆ گاڵوانیزەکانەوە
تا 3500 مەتری سێجا
وەرەقەکان گاڵوانیزە و جۆری وەرەقەکان بە شێوازی جەڕبەست و دەڕابەیی

ڕاژەکانی سایلۆکانی تەجهیزئاوەران

image

کەرەستەی سەرەتایی تایبەتی

دەستنیشانکردنی کەرەستەی سەرەتایی گونجاو لە گەڵ گوشار و دۆخی شوێنگەیی هەر پرۆژەیەکدا

image

گەرەنتی سێ ساڵە

گەرەنتی مەکینەکانی بەرهەمهێنان بە هۆی بەکارهێنانی کەرەستەی سەرەتایی خوازراو

image

ڕاژە خولییەکان

سەردانکردنی خولی لە ئامێر و پارچەکان پاش کۆتاییهاتنی خولی گەرەنتی

پێش داواکردنی سایلۆی بن تەخت بخوێننەوە...

وەرەق و کەرەستە سەرەتاییە بەکارهێنراوەکان لە سایلۆکانی جۆری گاڵوانیزەدا جەڕبەست و دەڕابەیین. داڕشتن و دروستکردنی ئەم سایلۆیانە بە پێی ستانداردی نێودەوڵەتییە و تەندنەوەی وەرەقەکان بە جۆرێکە کە گوشاری بارەکان بە شێوازێکی یەکسان دابەش دەکات. دیزاین و داڕشتنی سایلۆ لە هەر پرۆژەیەکدا بەراورد بە پرۆژەکانی دیکە جیاوازە و بە گوێرەی فاکتەرەکانی کەش و هەوا (ڕادەی خێرایی بای ناوچەکە، ڕادەی بارینی بەفر و باران)، خۆراگریی خاک و بوومەلەرزەزانیی شوێنی بونیاتنان، هەڵسەنگاندن و تاوتوێی ستاتیکی بۆ دەکرێت و دواتر دەچێتە قۆناغی بەرهەمهێنان. کۆگاکانی کۆمپانیای تەجهیزنەوئاوەران بە پێی پێداویستیی خاوەنکار دەکرێت بگوڕدرێن و پەیوەست بە دۆخی جیاواز دەتوانرێت لە تیرە و بەرزایی جیاواز و تۆناژی جۆراوجۆردا پەیوەست بە جۆری دانەوێڵە دروست بکرێن. بە گوێرەی جیاوازی چڕێتی دانەوێڵەکان، پێویستە لە کاتی کڕینی سایلۆدا، جۆری بەرهەم دیاری بکرێت و هەروەها باشترە کڕینی سایلۆ بە پێی بارستایی سایلۆ ئەنجام بدرێت.
فۆرمۆڵی بەدەستهێنانی تۆناژی سایلۆکان بەم شێوازەیە: بارستایی × چرێتی بەرهەم = تۆناژی بەرهەم

نموونە: تۆناژی سایلۆی 2000 مەتری سێجا بۆ گەنمەشامی بە شێوازی ژێر ئەژمار دەکرێت:
2000مەتری سێجا ×0.72=1440تۆن

×