بیمهبەنکەرەکانی گواستنەوە
بەنکەرە تایبەتییەکانی گواستنەوەی بەرهەمە هەڵڕژاو و بەستەبەنی نەکراوەکان لە هەموو فۆرمێکدا بەرهەم دەهێنرێن: گواستنەوەی ئالیک و خۆراکی ئاژەڵ و پەلەوەر، دانەوێڵەکان و ئاردبەنکەری تایبەتی گواستنەوەی ئارد
سانایی لە بارکردن و بەتاڵکردندا لە تایبەتمەندییەکانی بەنکەری گواستنەوەی ئاردە
بەنکەری تایبەتی گواستنەوەی ئارد کە بە هۆی هەستیاریی زۆر و ڕەچاوکردنی خاڵە تەندروستیەکان بەکارهێنانی وەرەقی ستیل پێشنیار دەکرێت. ( ئەڵبەت لە جێی تایبەتدا دەتوانرێت وەرەقی پۆڵایی بە ڕەنگی ئیپۆکسی بەکار بهێنرێت.) دەستپێوەگرتنی تێچوو و هێزی مرۆیی لە کارگەکانی ئارددا باشترین ئیمتیاز دێتە ئەژمار. بە شێوازێک کە تێیدا سیستەمی تەلیسگرتن سڕاوەتەوە و پێویست بە هەمبارداری و بارلێنان لە لایەن هێزی مرۆییەوە نەماوە.
دەستپێوەگرتنی تێچوو و هێزی مرۆیی لە کارگەکانی ئارددا باشترین ئیمتیازە بۆ کارگەکانی ئارد
لە سیستەمی گواستنەوە بە بەنکەر، تێچووی زیادەی گواستنەوەی بار ناکەوێتە سەر شانی لایەنەکان
ڕاژەکانی سایلۆکانی تەجهیزئاوەران
کەرەستەی سەرەتایی تایبەتی
دەستنیشانکردنی کەرەستەی سەرەتایی گونجاو لە گەڵ گوشار و دۆخی شوێنگەیی هەر پرۆژەیەکدا
گەرەنتی سێ ساڵە
گەرەنتی مەکینەکانی بەرهەمهێنان بە هۆی بەکارهێنانی کەرەستەی سەرەتایی خوازراو
ڕاژە خولییەکان
سەردانکردنی خولی لە ئامێر و پارچەکان پاش کۆتاییهاتنی خولی گەرەنتی
پێش داواکردنی بەنکەری گواستنەوەی ئارد بیخوێننەوە...
سەرجەم کارگە و کۆمپانیاکانی بواری نان بە شێوازی پیشەسازی لەبەرهەمهێنانی پسکیت و بەرهەمەکانی دی کە ئارد کەرەستەی سەرەکییانە، ڕێژەی بەکارهێنانی ڕۆژانەی ئاردیان زیاتر لە ٥ تۆنە. کارگەکانی ئارد لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەرچەرخانێکی مەزنیان لە پیشەسازیی بەرهەمهێنانی ئارددا ئەنجام داوە هەروەها ڕەچاوکردنی ڕێسا تەندروستییەکان لە کارگەکاندا بە باشی پەیرەو دەکرێت. ئەڵقەی ونبوو لەم نێوانەدا سیستەمی پێچانەوە و بەستەبەنی و گواستنەوەیە کە وێرای تێچووی زۆر بۆ لایەنەکان، خاڵە تەندروستیەکان تێیدا بە باشی ڕەچاو ناکرێت. بێجگە لە تێچووی زۆری تەلیسگرتن (کڕێنی تەلیس، سیستەمی تەلیس پڕکردن، لەکارچوون و داڕزانی چەرخی دروومانی تەلیس، شوێنی هەڵگرتنی تەلیس، کێشەی بارکردنی دووبارە) بارهەڵگرەکانی گواستنەوەش زۆربەیان پۆشەنی شیاویان نییە و بێجگە لە گواستنەوەی ئارد کاری گواستنەوەی بەرهەمەکانی دیکەش ئەنجام دەدەن کە ئەمە لە خۆیدا کێشەیەکی زۆر گەورەیە. لە سیستەمی گواستنەوە بە بەنکەردا تێچووی زیادەی گواستن ناکەوێتە سەرشانی لایەنەکان و بە هۆی مۆرومۆمکردن و کلۆم دانی مەخزەنی بەنکەر ئەگەری دەستێوەردان و فێڵکردن لە کاتی گواستندا نامێنێت هەروەها ئاسانکاری لە بارتێکردن و بەتاڵکردندا یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بەنکەری گواستنەوەی ئاردە. لە دیکەی تایبەتمەندییە ناوازەکانی بەنکەرەکانی کۆمپانیای تەجهیزئاوەران سڕینەوەی سیستەمی فلەتە، کە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئارد (لە بەتاڵکردنی مادە پاودەرییەکانی وەک چیمەنتۆ و قسڵ)، توانای شۆشتن و ڕشاندنی دژە هەوە. توانای گواستنەوەی چەندین بەرهەم، جۆرەکانی ئارد بە پێی ڕیزبەندیی بەکارهێنان، لە دیکەی تایبەتمەندییەکانی بەنکەرە دروستکراوەکانی ئێمەیە.