بنمیچی سایلۆ
هەندەسەی تایبەتی بنمیچی سایلۆ و ئەژماردنە درێژییەکان دەبنە هۆکاری بەرزبوونەوەی قایمکاری و پتەوییەکانی سایلۆ
بنمیچی سایلۆکانی تەجهیزئاوەران لە چەشنی وەرەقی گاڵوانیزە و شێوازی جەڕبەستین و بە پتەویی تەواو، توانای هەڵگرتنی کێشی ڕۆنیشتنی بەفر و هەڵواسینی ڕاگوێزەری ئاسۆیی و داڵانیان هەیە. هەندەسەی تایبەتی بنمیچی سایلۆ و ئەژماردنە درێژییەکان دەبنە هۆکاری بەرزبوونەوەی قایمکاری و پتەوییەکانی سایلۆ. هەروەها دامەزراندنی زۆر ئاسانی بنمیچی سایلۆکانی تەجهیزئاوەران، لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم کۆمەڵە ئەژمار دەکرێت.
پەیوەست بە تیرەی سایلۆ و بار و گوشاری داسەپاو بە سەر بنمیچی کۆگادا، دەتوانرێت پێکهاتەی بە گوێرەی شوێنکار بگۆڕیت. ڕادەی لێژیی بنمیچی سایلۆ لە حاڵەتی ئاساییدا 30 پلە دادەڕێژرێت و بۆ پێکەوە لکاندنی وەرەقەکان لە جەڕبەستی گاڵوانیزە یان داکرۆمات کەڵک وەردەگیردرێت. پەیژەی بنمیچ، دەرچەی سەردانکردن، دەرچەی گۆڕینی هەوا، و ئەڵقە (ڕینگ)ی بای بنمیچ، لە سەر بنمیچدا دادەمەزرێن. جێی ئاماژەیە، لەو سایلۆیانەدا کە ئەستوورییان سەروی 11 مەترە، لە دوو ئەڵقەی بای بنمیچ بۆ قایمتربوون و پتەوەیی زیاتر کەڵک وەرەگیردرێت.