بناغەی سایلۆ
داڕشتنی بناغە پێوەندیی ڕاستەوخۆی لە گەڵ ڕادەی خۆراگریی خاک یا میکانیکی خاکی ناوچەدا هەیەبە مەبەستی پتەوکردنی سایلۆکان و هەروەها بەرگری لە مەترسییەکان و هێزە سروشتییەکان گرنگیدان بە بناغەی سایلۆ پێویستە. بناغەی سایلۆ بۆشاییەکانی داتەپینی زەوی، هەرەس و بوومەلەرزە پووچەڵ دەکاتەوە.
داڕشتنی بناغە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لە گەڵ ڕادەی بەرەنگاری خاک یا میکانیکی خاکی ناوچەدا هەیە. بۆ بۆنیاتنانی سایلۆکان بە دێرانەی سەروو 1000 تۆن، ئەنجامدانی تاقیکاریی خۆڕاگریی خاک بابەتێکی بە تەواوی پێویستە، بەو هۆیە کە لە کاتی دیزایندا کۆی بابەتەکانی بواری پاراستن ڕەچاو دەکرێت و لەو زەویانەدا کە خۆڕاگریی زۆرتریان هەیە بناغەیەکی سووکتر دادەمەزرێنن و لە ئەگەری ناپتەوبوون و لاوازیی خاکدا، پرۆژەی پتەوکردنی ژێڕخان یان میکرۆپایڵ یان پیلینگ (پایە و کۆڵەکە داکوتان) ئەنجام دەدرێت.
جێی ئاماژەیە بناغەی سایلۆکانی گرووپی پیشەسازیی تەجهیزئاوەران، بە گشتی بە سەر سێ تاقمی سایلۆ بچوکەکان (سەر ساڵۆن)، سایلۆ بن قووچەکیەکان (دێرانەی 2 تا 100 تۆن) و سایلۆکانی سەرو 100 تۆن لە جۆرەکانی بن تەخت و بن قووچەکی پۆلێن دەکرێن.
لە بناغەی سایلۆ بن تەختەکاندا، تۆڕەکانی هەواگۆڕین بە مەبەستی باوەشێنی دانەوێڵەکان ڕەچاو دەکرێت.