ئۆگرەکان و مارپێچەکان

ئۆگرەکان بۆ گواستنەوەی مادە بە شێوازی ئاسۆیی، ئەستوونی و لێژ کەڵکیان لێ وەردەگیرێت

سیستەمی گواستنەوەی کەرەستەی شەیتانۆکەیی (سکرۆ کانوایرەکان) یەکێک لە سیستەمەکانی گواستنەوەی بەرووبوومە هەڵڕژاو و بەستەبەنی نەکراوەکانە کە کارامەییەکی بەربڵاوی لە پیشەسازییە جیاوازەکان، لەوانە گواستنەوەی دانەوێڵەکان و … هەیە. کەڵکوەرگرتن لەم سیستەمانە بۆ گواستنەوەی بەرووبوومە هەڵڕژاو و بەستەبەنی نەکراوەکان لە مەودای کورتدا بە هۆی ئیمکانی دانانی چەندین دەرچەی چوونەژوور و وەدەرنان زۆر گونجاوە بەڵام بۆ مەودای دوور کانوایری زنجیری پێشنیار دەکەین.

داڕشتن و چاکسازی یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی دروستکردن و بەکارهێنانی ئەم جۆرە سیستەمانەی گواستنەوە داڕشتنی دروست، بنەمایی و گونجاو لە گەڵ دۆخی ئیشدایە. کۆمەڵیک هۆکار وەک جۆری بەرهەمی ڕاگوێزراو، ڕێژەی دێبی (Débit)ی بەرهەمەکان و مەودا و بەرزایی لە دارشتنی سکرۆ کانوایرەکاندا لە فاکتەرە هەرە گرنگەکانن کە لە دیاریکردنی هەنگاوی مارپێچ، خێرایی سووڕان، قەبارە و چەشنی کەرەستەی مارپێچدا کاریگەرن. ئەوڕۆکە بە هۆی هەبوونی نەرمەئامێری فرەچەشن و پسپۆڕانە دیزاینی باش و کارامەی مارپێچەکان ئاسانتر بووە هەرچەند ‌هێشتا ئەم پرۆسە پێویستی بە زانست و ئەزموونی تایبەت هەیە.

لە کۆمپانیای تەجهیزئاوەران‌دا بە پێی پێداویستی کڕیار دەکرێت ئۆگرەکان لە دێرانەی 10 بۆ 200 تۆن لە کاتژمێڕدا بەرهەم بهێنرێن. وەرەقەکان لە کەربۆنی ئستیلن و بە گوێرەی داواکاریی کڕێار توانای بەرهەمهێنانی ئۆگری گاڵوانیزەش هەیە. ڕەچاوی چاککردنەوە لە ئەگەری خراپ بوونی مارپێچ لە کاتی پڕبوونی سایلۆدا کراوە. مارپێچەکان بە شێوازی چەکمەچەیی لە ژێرەوەی سایلۆ دەر دەهێنرێن. مارپێچی U شکڵ و سکروی لوولەیی لە هەموو جۆرەکانی مارپێچن.

هیچ پرسیارێکت هەیە؟
پەیوەندیمان پێوەبکە

982144736257+

×